بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەلەستینی وەفا ، سەربازانی ڕژێمی زاێونی ڕۆژی دوشەممە بە پشتیوانی چەند دەزگا ترۆمبێلی سەربازی ، بوڵدوزر و تانک پەلاماریان کردە سەر سەرزەویە فەلەستینیەکان لە باکووری شاری بەیت لاهیا لە باکووری غەززە .
تانکەکانی ڕژێمی زاێونی چوونە ناو زەویە کانی کشت وکاڵ لە باکووری بەیت لاهیا و دەستیان دایە تەقەکردنی پڕژ وبڵا و بەرەو وەرزیرانی فەلەستینی. بوڵدوزرەکانی سوپای ئیسرائیل بەتیکدانی زەویەکانی کشت وکاڵی خەڵک ، دەستیان کردە دروست کردنی سەنگەرلەناوچەکە دا.
هاوکات فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زاێونی یش بە بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی غەززە لەسەر ئاسمانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم ناوچەیە فڕێن. پەلاماری سەربازانی ڕژێمی زاێونی بۆ سەر فەلەستینیەکانی کەرتی غەززە ، پێشێل کرانی ئاگر بەس لەم ناوچەیە.
ریککەوتن نامەی ئاگر بڕ لە نێوان خۆڕاگری فەلەستین و ڕژێمی زاێونی لە ئۆتی دووهەزارو چواردە دوای پەلاماری پەنجا ڕۆژەی ساڵی دووهەزارو چواردە ی سوپای ئەم ڕژێمە بۆ سەر کەرتی غەززە ، بە چاوەدێری میسر واژۆ کرا.
لە پەلامارەکانی پەنجا ڕۆژە بۆ سەر کەرتی غەززە پتر لە دووهەزارو سێسەد فەلەستینی شەهیدو هەزاران کەسیش بریندار بوون. ڕژێمی زاێونی لە ساڵی دووهەزارو حەوت گەمارۆی کەرتی غەززەی پەرە پێ داو ....
کۆتایی کورتە نامە/310